تەرمی ١٦ کۆچبەر لە فەرەنساوە دەھێنرێنەوە ھەرێمی کوردستان
کوردسات نیوز
٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، رۆژی ھەینی تەرمی ئەو ١٦ کۆچبەرەی رۆژی ٢٤ی مانگی رابردوو لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا بەھۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیانەوە خنکان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە، دەگەڕێندرێنەوە ھەرێمی کوردستان.
وتیشی، گەڕاندنەوەی ئەو تەرمانە بەھۆی دواکەوتنی پرۆسەی ناسینەوە و پشتڕاستکردنەوەی پەنجەمۆرکانیان ماوەی مانگێک دوا کەوت.
رۆژی ٢٤ی مانگی رابردوو دەیان کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت و بەھەوڵی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و دەزگای لوتکە سامپڵی کەسوکاری کۆچبەرەکان نێردرا بۆ پزیشکی دادی فەرەنساو توانرا تەرمی ١٦ کەسیان بناسرێتەوە کە خەڵکی باشوری کوردستانن.



