بەرێوەبەری ناحیەی دارەتوو: تا سەعات ٢ی شەو مەترسی دروستبوونی لافاو ھەیە
کوردسات نیوز
٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
بەرێوەبەری ناحیەی دارەتوو رایگەیاند، ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانیان خستۆتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە بۆ رێگرتن لە دووبارە بونەوەی لافاو، ھاوکات پاسیان بۆ ئەو خێزانانە دابینکردوە کە مەترسی لافاویان لەسەرە و دەگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی تر.
ھاوکات داوا لە دانیشتووانی دارەتوو دەکات ئەمشەو ئاگاداربن ، چونکە تا سەعات ٢ی بەرەبەیان مەترسیی روودانی لافاو ھەیە، ھەروەھا دەشڵێت ئەوانەی خانووەکانیان دوو نھۆمە، لە نھۆمی دووەمی خانووەکانیان بمێننەوە، بۆ ئەوەی لە مەترسی لافاو بە دووربن.
لەلایەکی تریشەوە ، بەھۆی مەترسی لافاوەوە سبەینێ لە خوێندنگەکانی سنووری قوشتەپە و دارەتوو دەوام رادەگیرێت .



