سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران، وەک ئامادەباشی بۆ قۆناغی دووەمی کاریگەریی ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەکە کردوە و وا پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بارانبارین دەست پێدەکاتەوە و لە کاتەکانی شەودا بارانبارین زیاتر بێت و ھەندێک جار لێزمە باران ببارێت تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە، ھەرچی زووە و پەلەبکەن لە گرتنەبەری ھەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ بەرگرتن و ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسیەکانی لافاو.

لەدوای کۆبوونەوەش لە ھەموو ئەو شوینانەی کە مەترسی دروستبوونی لافاویان لەسەرە تیمەکان و ئامێری پێویست دابینکراو تەواوی ھێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، ھاتوچۆ و بەرگری شارسانی) و (قائیمقامیەتەکان و ناحییە و تەندروستی و شارەوانیەکان و ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگا) و تەواوی فەرمانگاکان بکەونە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو بۆ ھەر ئەگەر و ڕووداوێکی نەخوازاروو و پاراستنی سەرو ماڵ و گیانی ھاوڵاتییان و دەوامی شەوانە بڕیاری لێبدرێت.