لە فڕۆکەخانەی سلێمانی حەوت کەس بە ڤیزای شنگنی ساختەوە دەستگیر دەکرێن
کوردسات نیوز
٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
موقەدەم ڕەئوف مەلیک خانەقا لێپرسراوی نشینگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ حەوت کەس کە پێکھاتوون لە دوو خێزان و کەسێکی تر ھەوڵیاندا لەرێگەی ڤیزای شنگنی ساختە لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەشت بۆ بەیروت بکەن و دواتر خۆیان بگەیەننە ئەڵمانیا، بەڵام ئاشکرابوون و دەستگیرکران.
وتیشی، ژنێک و منداڵێکیان ئێرانین و ئەوانی تر ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن.
موقەدەم ڕەئوف ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای دەستگیرکردنیان سەرجەمیان روبەڕوی دادگا کرانەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.



