لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەردانی شوێنی دروستبوونی لافاوەکەیان کردوە، ھۆکاری لافاوەکە دەگەڕێتەوە بۆ چارەسەرنەکردنی کێشەی ئاوەڕۆ لە شاری ھەولێر و نەبوونی ئاوەڕۆی سندوقی. 


وتیشی، بەھۆی دروستکردنی چەند پڕۆژەیەک رێڕەوی کەندە سروشتییەکان پڕکراونەتەوە، ئەوەش ھۆکاری دروستبوونی لافاوە، پڕکردنەوەی ئەو کەندانەش ھەڵەیەکی گەورەیە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کەندی سروشتی دارەتوو پڕکراوەتەوە و بینای لەسەر دروستکراوە، لە کاتێکدا پێویستبوو ئەو کەندە وەک خۆی بمێنێتەوە.


 ئەوەش لە کاتێکدایە بەھۆی بارانبارین لە چەند رۆژی رابردوو لافاوێکی گەورە لە ھەولێر دروستبوو، بەو ھۆیەشەوە چەند کەسێک گیانیان لە داستدا و تائێستاش تەرمی دوو کەس نەدۆزراونەتەوە.