ئاسایش لەبارەی تەقەکردنەکەی سلێمانی رونکردنەوەی دەدات
کوردسات نیوز
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
ئاسایشی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نزیکەی سەعات ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ ھێزەکانی ئاسایش لەسەر فەرمانی دادوەر لەھەوڵدابوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددەی ھۆشبەر.
وتیشی، سەرەتا تۆمەتبارەکە خۆی رادەست نەکردووە و روبەڕوی ھێزەکانی ئاسایش بووەتەوە، دواتر ھێزەکانی ئاسایش رەوشەکەیان کۆنترۆڵ کرد و تۆمەتبارەکەشیان دەستگیر کرد.
راشیگەیاند، ئێستا تۆمەتبارەکە لەسەر فەرمانی داوەر راگیراوە، لەکاتی روبەڕوبوونەوەکەشدا کارمەندێکی ئاسایش برینداربووە.
ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارەکە لەسەر بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە



