قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم کۆبووەوە
کوردسات نیوز
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
لە کۆبونەوەکەدا کە ئازاد بەرزنجی و ھیوا قادر بەنوێنەرایەتی دەزگاکە ئامادەیبوون، باسی ئەو کێشە و گرفتانەیان کرد کە ڕووبەرووی دەزگاکەیان بۆتەوە .
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ڕاگەیاند ، وەک سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، خۆی بەخۆشحاڵ دەزانێ کە یەکەمیین کۆبونەوەی لەم ئەرکە نوێیەدا لەگەڵ ناوەند و دەزگایەکی ڕۆشنبیرییە کەھەمیشە بۆ مام جەلال مایەی بایەخ پێدان بووە.ھەروەھا ڕوونی کردەوە ، کە میراتی مام جەلال، تەنھا میراتی یەکێتیەکان نییە، بەڵکو میراتی ھەمووانە.
لەم ڕوانگەیەوە جەختی کردەوە ، لەسەر سیاسەتی درێژەدان بەڕێبازی مام جەلال، کەتەنھا بریتی نیە لە پشتیوانی ماددی و ھاوکاری چالاکیی و بەرھەمە رۆشنبیرییەکانی دەزگای سەردەم، بەڵکو پێش ئەوە پاراستنی سەربەخۆیی دەزگاکە و ڕێگەنەدان بۆ ئەوەی ئاڕاستەی رۆشنبیری ئەم دامەزراوەیە بەھەر پاساوێک بێت بشێوێنرێ. بەپێچەوانەوە تەئکیدی کردەوە کەچاوەڕوانی ئەوان لەدەزگای سەردەم تەنھا خزمەتکردنی زیاتری بواری رۆشنبیری و بزوتنەوەی نوسین و وەرگێڕانە.
ھەروەھا ڕاشيگەیاندن ، کە ئەو خۆشحاڵ دەبێ وەکو ئەندامێکی فەخری ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەزگاکە بێت، لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی بزاڤی کەلتوری لەسلێمانی و کوردستان.
لەکۆتایی کۆبونەوەکەشدا قوباد تاڵەبانی بەڵێنی ھاوکاری و پشتیوانی بەردەوامی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلالی بۆ دوبارەکردنەوە و خۆشحاڵی خۆشی بەدیدارەکە دەربڕی.