دوابەدوای کۆبوونەوەکەش راگەیەنراوێک بڵاو کرایەوە و تیایدا ئاماژە کرا بەوەی لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی گرنگی تایبەت بە دۆخی سیاسی عێراقی دوای ھەڵبژاردن و مافەکانی کورد و یەکخستنی ھەڵوێستی کوردستانی لە ھەموو دۆسیە گرنگە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان کرا.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتوە، ھەوڵدان بۆ گەڵاڵەکردنی کۆتایی کارنامەی ھاوبەشی کوردستانی لە سەر بنچینەی ھاوبەشیی راستەقینە و تەوافوق و ھاوسەنگی دەستووری وەک لە عێراقی نوێدا رێککەوتنی لەسەر کراوە تاووتوێ کرا. ھەردوولا کۆکبوون لەسەر پشتیوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رووی گوزەران و موچە و شایستە داراییەکانی ھەموو چین و توێژەکانی خەڵکی  کوردستان بە خوێندکارانیشەوە.