"سامان لەتیف" لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاوی کردەوە، لە ماوەی کارکردنی تیمەکانی دروستکردنی کارتی ڤاکسین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تەنھا لەناو سەنتەری سلێمانی تائیستا نزیکەی ٥٠٠٠ کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆ ھاوڵاتیان دروست کراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەو ھاوڵاتییەی دەیەوێت ببێت بە خاوەنی کارتی پلاستیکی ڤاکسین دەبێت ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت و ناوی لە تۆماری سیستمی ئونلاین داغڵ کرابێت، ھەروەھا دەبێت سەردانی ئەو سەنتەرانە بکات کە پێشتر ڤاکسینی  وەرگرتووە و داواکاری پێشکەش بکات .