نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە گۆڕان و ئەمڕۆ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ئۆنسەیەک لە کانزا زەردەکە بە چوار هەزار و پێنج هەزار و 992 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.، هاوکات یەک مسقاڵ زێری عەیارە 21 لە بازاڕەکانی هەرێم بە ملیۆنێک و 147هەزار دینارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانی جیهاندا، یەک ئۆنسە زێڕ بە چوار هەزار و 992 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، دوای بەرزبونەوەکەی لە ئیستادا رۆژ لە دوای رۆژ بەهای کانزا زەردەکە نزمدەبێتەوە.
شارەزایانی بوارەکە هۆکارەکەی بۆ بونی جەنگی ئێران بەرانبەر ئەمریکا و ئیسرائیل خواستی زۆر لەسەر نەوت دەگێڕنەوە.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەم شێوەیە مامەڵە بە زێڕەوە دەکرێت؛
زێڕی عەیار 18 به 923 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 21 به ملیۆنێک و 147 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 22 به ملیۆنێک و 77 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 24 به ملیۆنێک و 128 هەزار دینارە