"ئەندازیار کۆچەر جەمال" بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە قەزای ٧٠ ملم باران دوکان باریوە، ڕۆژی ھەینیش ١٢ سانتیمەتر ئاوی بەنداوی دوکان زیادیکردووە، ئەگەر بارانبارین بەو شێوەیە بەردەوام بێت ئاستی ئاوی بەنداوەکە زیاتر بەرز دەبێتەوە.


لە بارەی نەمانی مەترسی وشکەساڵی لەسەر بەنداوەکەش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، چاوەڕێی ھاتنی ئەو ئاوە دەکەن، کە لە زێی بچووک و سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینەوە دێتە ناو بەنداوی دوکان، لەبەر ئەوە لە ئێستادا ناتوانرێت باس لە نەمانی مەترسی وشکەساڵی بکرێت.