ئاگر لە ژوورێکی نھۆمی سێھەمی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێم کەوتەوە
کوردسات نیوز
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
نەقیب برزۆ عەبدولواحید ئەفسەری ئێشکگری بەرگری شارستانی ھەولێر بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئاگرەکە لە ئۆفیسی یەکێک لە دادوەرەکان کەوتووەتەوە و لە ئێستادا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.
ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستانیش ڕوونکردنەوەیەکی لە بارەی ئاگرەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ڕووداوەکە ھیچ زیانی گیانی نەبووە و تەنھا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، لیژنەیەکیش بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە پێکدەھێنرێت و دواتر ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێت.



