بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ڕۆژی ١٧-١٢-٢٠٢١، لە گوندی کێلەسپی لە سنوری پارێزگای سلێمانی، بەھۆی ڕووداوێکەوە ٢ ھاووڵاتی برینداربوون و ھاووڵاتیەکیش گیانی لە دەستدا.


لە ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد، سەرەنجام توانرا لە ماوەیەکی کەمدا لەلایەن بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە و بە ھاوکاری مەفرەزەکانی ھێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیر بکرێن.


لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.