لە قەزای دوکان ئامادەکاری بۆ ئەگەری روودانی لافاو دەکرێت
کوردسات نیوز
١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
قائیمقامیەتی قەزای دوکان لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، وەک ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی پێشبینیکردوە لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری بارانبارینی بە خوڕ ھەیە، کە وادەکات لە چەند ناوچەیەک لافاو دروست ببێت و ئاستەنگی ھاتوچۆ و مەترسی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیان دروست بکات.
دەشڵێت، لە ئیدارەی قەزای دوکان لە رێگەی تیمەکانی شارەوانی لە ناوەندی قەزای دوکان و ناحییەکانی ئامادەکارییان کردوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی راسپێردراون لە ئامادەباشیدابن و لە ئەگەری دروستبوونی ھەر حاڵەتێکی مەترسیدار بەدەم ھاووڵاتیانەوە بچن.



