کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی لافاوەکەی ھەولێرەوە بەرێوەدەچێت
کوردسات نیوز
١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ١٧ ی ١٢ی ٢٠٢١ بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بینای پارێزگای ھەولێر، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارەساتی لافاوی ھەولێر بەرێوەدەچیت.
لە کۆبوونەوەکەدا کە پارێزگاری ھەولێر و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ئامادە دەبن، بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی پێشکەشکردنی فریاگوزاری و بەھاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە و زانینی قەبارەی زیانەکان دەکرێت .



