بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەی ھاوکاریکردن بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی ھەولێر دەردەبڕێت
١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی ئەو کەسوکار و ئازیزانەمان دەکەین کە بەھۆی کاریگەری کەشوھەوا و باران و لافاو کە ھەولێری گرتۆتەوە گیانیان لەدەستدا، لەخوای گەورە داواکارین لە بەھەشتی بەرین جێیان بکاتەوە و دڵئارامیش بە ھەموولایەک ببەخشێت.
غەمباریشین بەھۆی ئەم کارەساتە سروشتییەوە زیانێکی زۆری مادی بە ماڵ و موڵکی خەڵک گەیشتووە، وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکین بۆ بەھاناوەچوون و بەدەنگەوەھاتنی لێقەوماوان و ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە.
خزمەتکردنی ھەولێر و ھەولێرییەکان بەئەرکی خۆمان دەزانین و ھاوسۆزین لەگەڵ کەسوکارەکانمان لەم رۆژەدا، بەوھیوایەی ھەموولایەک پارێزراوبن و دووربن لە ناخۆشی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٧ی ١٢ی ٢٠٢١ - دەباشان


