قوباد تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی لافاوەکەی ھەولێرەوە بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
دەقی بروسکەکە…
بەداخەوە بەھۆی کاریگەری ئەو شەپۆلی باران و لافاوەی کەلەدوێنێ شەوەوە سنوری پارێزگای ھەولێری گرتۆتەوە ژمارەیەک ھاوڵاتی گیانیانلەدەستدا و زیانێکی زۆریش بەماڵ و موڵکی ھاوڵاتیان گەیشتووە.
لەکاتێکدا غەمباری و ھاوسۆزی خۆمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی ئەو کارەساتە سروشتییەدا دەردەبڕین، وەک حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوپەڕی ھەوڵەکانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ بەھاناوەچوونی لێقەوماوان و ھەموو ئەوانەی بەھۆی کاریگەرییەکانی ھێزی سروشتەوە رووبەڕووی زیان بونەتەوە.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران



