ئاسایشی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، تۆمەتباری سەرەکی بە بەکارھێنانی چەک ھەڵساوە بە کوشتنی تاوانلێکراو و پاشان بە ئۆتۆمبیلەکەی تەرمەکەی گواستووەتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە تەرمەکەی تێدا دۆزرایەوە، پاشان ھەوڵی خۆ حەشاردانی داوە ، بەڵام تیمەکانی  ئاسایشی سلێمانی دەستگیریانکردووە و دەستیشیانگرتووە بەسەر ئەو چەک و ئۆتۆمبێلەی کە لە تاوانەکەدا بەکارھێنراون.