لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، تۆمەتبارەکان دانیشتوی پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانن، ئەو ماددانەشی بەکاریان ھێناوە لە جۆری "کریستاڵ و مۆرفینن".


لە ئێستاشدا ھەموو تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بە ماددەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر و کارتێکارە عەقڵییەکان لە ھەرێمی کوردستان ڕاگیراون.