بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ھەولێر لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی رێکخستنی ھەولێر کۆبووەوە و ئاشکرایکرد یەکێتی لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی و ئامانجە باڵاکاندا سیاسەت و بەرنامەی خۆی گەڵاڵەکردووە و بە دیدگایەکی  نیشتمانیی کوردستانیی لەگەڵ کۆی رووداو و پێشھاتەکان مامەڵەدەکەین و دەمانەوێت یەکێتی بین بۆ کوردستانێکی بەھێزتر و حکومڕانییەکی باشتر، وتیشی گیانی حزبایەتی رەسەن دەگێڕینەوە و یەکێتی دەخەینەوە سەر رێچکە راستەقینەکەی خۆی کە ھی تێکۆشەران و ھاوڵاتی بێت.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ، بافڵ جەلال تاڵەبانی کادرانی راسپارد بەگیانی یەکێتییەکەی مام درێژە بەکاری حزبی بدەن و لە ئاست داخوازی و ویستی ھەولێر بن، جەختیشیکردەوە لای یەکێتی خزمەتکردنی ھەولێر و ھەولێرییەکان لە ئەولەویەتی کارەکانمان دەبێت و ئاشکراشیکرد یەکێتی بوون شانازییە، ئەم شانازی بوونەش دەپارێزین و لەسەر کاری سیاسی و ماف و ئەرک و کاری رێکخراوەیی لە ھەولێر، پشتیوان دەبم و رێگەش نادەین ھیچ کادرێکی یەکێتی لەسەر کاری سیاسی و رێکخراوەیی کۆسپ و بەربەستی بۆ دروست بکرێت.