وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژی ھەینی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسی ئەمنیی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەولێر ئاگادارکراونەتەوە کە حاڵەتێکی دزیکردن لەناو کۆگاکەیان ڕوویداوە و دوای بەدواداچوونی پۆلیس دەرکەوتووە کە دوو کارگوزاری کورد لە بارەگاکە ئەو لاپتۆپانەی دزیوە.


ڕاشیگەیاند، لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ئاشکرا کرا کە ئەو کارگوزارانە لە ڕێگەی حاویەی زبڵەوە لاپتۆپەکانیان شاردووەتەوە و بردوویانەتە دەرەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و لە بازاڕ لاپتۆپەکانیان بە کەسێک فرۆشتووەتەوە.


وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕاشیگەیاند، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەین. بە وتەی بەرپرسانی ئەمنیی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ھەر لاپتۆپێک بە ١٧٠٠ دۆلار کڕدراوە بەڵام کارگوزارەکان لاپتۆپەکانیان بە ٢٥٠ دۆلار فرۆشتووە.