لەو مەراسیمەدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، لەگەڵ پێشکەشکردنی خەڵات و ڕێزلێنانی تایبەت بەو کارمەندە دڵسۆز و چالاکانە، سوپاس و ستایشی ڕۆڵ و ماندووبوونی لێکردن لە پای خزمەتکردنیان لە بوارە جیاجیاکانی ڕێکخراوەکە کە بەشداری چالاکیان ھەبووە لە پڕۆژە و خزمەتەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، ھاوکات ھیوای تەمەن درێژی و لەشساغی  و ژیانێکی ئاسوودەی بۆ خواستن.