بافڵ جەلال تاڵەبانی چاویکەوت بە ژمارەیەک لە تێکۆشەران و ھاوڕێیانی سەرۆک مام جەلال
کوردسات نیوز
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
لە دیدارێکدا دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، د. ڕێبوار ئیسماعیل لێپرسراوی مەڵبەندی ھەولێر و چەتۆ ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەوپەڕی ڕێزەوە لە ڕۆڵ و پێگەی ھاوڕێیانی سەرۆک مام جەلال-ی ڕوانی کە لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی گەلی کورددا بەشداربوون و ڕۆڵیان ھەبووە لەسەرخستنی شۆڕی نوێ، پێی ڕاگەیاندن ئێوەی تێکۆشەران سەرمایەیەکی گرنگ و بە نرخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن و ماندووبوون، خەباتتان جێگای ستایشی بەردەواممانە و ڕابردووتان جێگای شانازییە نەک ھەر بۆخۆتان بەڵکو بۆ یەکێتیش، بۆیە ئێمە ئەرکمانە خزمەتتان بکەین و وەفاداری خەباتی ئێوە بین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لە ئاست قوربانیدانەکانتاندا بەڵێن دەدەین یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزین و پەند لە ڕێبازەکەی مام وەربگرین بۆ گەشەپێدانی یەکێتی و ڕاستکردنەوەی ھەڵە و کەموکوڕییەکان، نەھێڵین یەکێتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەکاربھێنرێت و لە بەرامبەر ئێوەشدا دووپاتی دەکەینەوە ئێستا یەکێتی یەکێتی مام، تێکۆشەران، پێشمەرگەی دێرین، کەسوکاری شەھید، زیندانیانی سیاسی و یەکێتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و بە ڕوئیایەکی نوێوە حزب دەکەینە ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی زیاتر خەڵک.