لە دیدارێکدا جێگری سەرۆکی ھەرێم، تیشکی خستە سەر ھێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی داعش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ھێزی پێشمەرگە و نانەوەی پشێویی و دۆخی ناسەقامگیری بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانەی کە پەلامار و ھێرشەکانیان تێدا چڕکردووەتەوە، ھەروەھا لە بارەی کۆتایی ھێنانی مەترسییەکانی تیرۆرەوە، بە پێویستی زانی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە ھەیە پڕ بکرێتەوە و ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگەش بەردەوامی ھەبێت، لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە.


لای خۆیەوە کونسولی گشتیی تورکیا، دووپاتی کردەوە کە پەیوەندییەکانیان بەردەوام دەبێت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، سەقامگیری دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق گرنگە بۆ ناوچەکە، بۆیە ھاریکار دەبن لە پێناو بەرقەرار بوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە.