وەزارەتی کشتوکاڵ ھۆکارەکانی گرانبوونی نرخی پەینی کیمیایی بڵاودەکاتەوە
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، گۆڕانکاریەکانی کەشوھەوا و ھەڵکشانی نرخی گازی سروشتی و ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی دینار ھۆکارن بۆ بەرزبونەوەی نرخی پەین.
ئاماژەی بۆ ئەوشکرد بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخی یەک تۆن پەین ٥٠٠ دۆلار زیادی کردووە و نرخەکەشی بەردەوام لە ھەڵکشاندایە.
وەزارەتی کشتوکاڵ ڕاشیگەیاندووە، لە پێناو پاڵپشتی جوتیاران و دابەزاندنی نرخی پەینی کیمیایی بانگھێشتی ھەر کۆمپانیایەک دەکەن کە بتوانێت پەین ھاوردەی ناو بازاڕەکانی ھەرێم بکات و بە نرخێکی ھەرزان و گونجاو بیداتەوە بە جوتیاران. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە وەزارەتی کشتوکاڵ مۆڵەتی فەڕمی پێدەدەن و ھەموو کارئاسانیەکی بۆ دەکەن.


