"مامۆستا ئیکرام عەلی"  لە ساڵی ١٩٥٦ لە قەزای خورماتوو لەدایکبووە، لە سەردەمی شۆرشی ئەیلول چووەتە ناو ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، لە کۆتایی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووش پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٨٢دا و کاتێک مامۆستا بووە لە گوندی "مەسۆیی" لە سەنگاو پەیوەندی بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە.


ھەروەھا لە کۆنگرەکانی ١ و ٢ و ٣ و ٤ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندامی کۆنگرە بووە، لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا بووە بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران لە مەکتەبی شەھیدان و تێکۆشەرانی یەکێتی. مامۆستا لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.