بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە ئۆتۆمبێلێکەوە کە دوو سەرنشینی تێدا بووە تەقە لە ھاوڵاتییەک کرا و بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوت و تۆمەتباران ھەڵھاتن، دەستبەجێ پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و سەرەنجام لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە ھەمان ڕۆژ تۆمەتباران دۆزرانەوە و دەستگیرکران و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا گیرا.


دوای لێکۆڵینەوەش تۆمەتبارێکی تر دەستگیرکرا کە چەکەکەی لە دوو تۆمەتبارەکە وەرگرتبوو، دەستیش بەسەر چەکەکەدا گیرا کە لە جۆری کڵاشینکۆفە.