بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئیکرام عەلی ھیدایەت، ئەندامی سەرکردایەتی و پێشمەرگە دێرین رایگەیاند، مامۆستا ئیکرام، پێشمەرگەی دێرین و سوارچاکێکی گەرمیانی و یەکێتییەکەی مام بوو، کە بەشێکی زۆری تەمەنی بەخشییە خەبات و شۆڕشی نوێ و بۆ ساتێکیش دانەبڕا لە کۆڕی خەبات و ھەمیشە لە بەرەی گەلەکەی بوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەرباری ئەوەی بنەماڵەی مامۆستا ئیکرام تێکۆشەر و قوربانی بەخشبوون، ھەمیشە لە ھەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکدا بووبێت بەوپەڕی دڵسۆزی و ئەمانەتەوە بەجێی دەگەیاندوە و لەجێی متمانەی ھەمووشمان بوو. بۆیە لەدەستدانی ھەڤاڵێکی وامان لە ناخەوە نیگەرانیکردین و خۆمان بە بەشداری ئەم خەم و ماتەمە دەزانین.