پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی گشتی گەرمیان بە پشتیوانی ھێزی ئاسمانی عێراق لە ناوچەکانی غەڕە و پەڵکانە و دوڕاجی لە ناحیەی سەرگەڕان بەردەوامە و ئۆپراسیۆنەکە بە فراوانی و بە وردی بۆ دۆزینەوەی پاشماوە و حەشارگەکانی تیرۆرستانی داعش دەکرێت و دواتر ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا جێگیر دەبێت.

ھاوکات لە سێگۆشەی نێوان قەزای خورماتوو و ناحیەی سڵێمان بەگ و ناحیەی داودە چەند ھێزێکی تری پێشمەرگە و ئاسایشی گشتی گەرمیان ئۆپراسیۆن بۆ پاککردنەوەی سنوورەکە لە تیرۆرستان و گەڕانەوەی ئارامی بۆ دانیشتوانەکەی دەکەن.