قوباد تاڵەبانی: مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش رۆژ لە دوای رۆژ گەورەتر دەبن
کوردسات نیوز
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەخۆشی لە کەسواری شەھیدەکانی شەوی رابردووی گوندی قەرەسالم دەکات و ھیوای باش بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
راشیگەیاند، مەترسییەکانی داعشی تیرۆریست رۆژ لەدوای رۆژ گەورەتر دەبن بۆیە پێویستە پێشمەرگە لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان و ھاوپەیمانان کێوماڵی ئەو ناوچانە بکەنەوە.