پەیامنێری کوردسات نیوزی رایگەیاند، تیرۆرستانی داعش لە بەرزاییەکانی قەرە سالم لە نزیک پردێ پەلاماری سەنگەرێکی پێشمەرگەیان دا.

وتیشی، داعش سەنگەرێکی فەوجی ٣ی لیوای ١٢٦ی پێشمەرگەی کردوەتە ئامانج و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ھێزی پێشمەرگە سێ شەهید و یەک بریندار ھەیە.


پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، ھێزی زیاتری پێشمەرگە و خۆبەخشان بە ھانای سەنگەرەکەی پێشمەرگەوە چوون.

فەرماندەیەکی پێشمەرگە  بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێستا شەڕ کۆتایی ھاتووە و تیرۆریستانی داعش ھەڵھاتوون.

وتیشی، سێ شەھید و بریندارێک لە ھێزەکانی پێشمەرگە ھەیە.