ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای کۆتایی ھاتنی پلانی ھاوینە لە بەنداوی دەربەندیخان، لە ئێستادا پلانی نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاوی بەنداوەکە دەستیپێکردووە، بەردانەوەی ئاویش بە ئاڕاستەی خوارووی بەنداوەکە ١٠ بۆ ١٥ مەتر کەمیکردووە.


وتیشی، ئەمساڵ پلانی عەمبارکردنی زیاتری ئاویان ھەیە، ئەگەر ھاوشێوەی ساڵی ڕابردووش کەمبارانی بێت، ڕووبەڕووی گرفتی زیاتر دەبنەوە
.

 

جەختیشیکردەوە، ئەگەر حکومەتی عێراق لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن لەسەر بەردانەوەی ئاو نەکات، بەنداوەکە ڕووبەڕووی قەیرانی کەمئاوی دەبێتەوە.