وتەبێژی یەکێتی وەڵامی ڕاگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دەداتەوە
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
"ئەمین بابا شێخ" وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە ڕاگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دڵنیان وەرگرتنەوەی ٢ کورسییەکەی پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا مافی ڕەوای یەکێتی و ھاوپەیمانی کوردستانە، بە تانە و ڕێکاری یاسایی گەڕاونەتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەی. واتا ئەو پێشێلکارییە بە ڕێکاری یاسایی ڕاستکراوەتەوە.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، لەسەر ھەمان ڕێکار بەردەوام دەبن بۆ بەدەستھێنانەوەی مافی ٣ کورسی کاندیدەکانی تری ھاوپەیمانی کوردستان لە بازنەکانی یەکی ھەولێر و بازنەکانی سێ و چواری نەینەوا، بەردەوامیش دەبن لەسەر سکاڵاکانیان.
دڵنیاشن سەرۆک کۆمار پارێزەری دەستورە و ئەرکەکانی بە پێی یاسا و دەستور جێبەجێ دەکات و دەستێوەردانی لە کاروباری کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن نەکردووە و نایکات.