یەکێتی نابینایانی کوردستان لە یاداشتەکەیدا رایگەیاندوە، چەند ساڵێکە ھەرێمی کوردستان بەھۆی قەیرانی داراییەوە بە رەوشێکی سەختدا تێپەڕدەبێت و کاریگەری لەسەر ھاوڵاتیان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و نابینایان ھەبووەو ئەگەر ئاوڕێکی جدی لە نابینایانن نەدرێتەوەو ھەلیکارو شوێنی گونجاویان بۆ دابین نەکرێت ژیانیان ئەستەمە.


یەکێتی نابینایان چەند خاڵێکی لە یاداشتەکەدا خستۆتەروو، لەوانەش زیادکردنی ھاوکاری مانگانەی ئەو نابینایانەی ھیچ سەرچاوەیەکی تری داھاتیان نیە و دامەزراندنی خاوەنی بڕوانامەن لە کەرتی گشتیدا و دابینکردنی زەوی یەکەی نیشتەجێبوون و جێبەجێکردن و ھەموارکردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.