بودجە بۆ تەواوکردنی رێگەی بەرزنجە- باراو تەرخانکرا
کوردسات نیوز
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
فەرماندەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، حکومەتی ھەرێم رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەواوکردن و خەرجکردنی بڕی (١,٨١٢,٠١٠,٠٠٠) ملیار دینار، بەمەبەستی تەواوکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای بەرزنجە - باراو، ئەو بڕە پارەیەش بە شێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن جێبەجێ دەکرێت.



