ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان
کوردسات نیوز
١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
حکومەتی ھەرێم بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی پەسەند کرد، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە کۆبوونەوەی خۆیدا بریاریدا سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ دابمەزرێنێت، بەپێی زانیارییەکان ژمارەی ئەو خوێندکارانەی بریاری دامەزراندنەکە دەیانگرێتەوە زیاترن لە دوو ھەزار خوێندکارە.



