پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خۆپیشاندانی خوێندکاران تاوتوێ دەکات
١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لە تەوەری یەکەمدا پرۆسەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە ھەرێم بەرێوەدەچێت و دواتر بەدواداچوونی لیژنەکانی پەرلەمان سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندکاران گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
لە تەوەری کۆتایشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە ھەرێم دەکرێت.