وتەبێژی یەکێتی : گەڕانەوەی دوو کورسی ئیستیحقاقی ڕەوای خۆمانە
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، دوو کورسییەکەی پارێزگای نەینەوا (بازنەی دوو)، و پارێزگای ھەولێر (بازنەی سێ) ئیستیحقاقی ڕەوای یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانن، کە ھەر ئیستیحقاقی کوردە و لە چوارچێوەی کورسییەکانی کوردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
وتەبێژی یەکێتی دەشڵێت، گێرانەوەی کورسییەکانی یەکێتی لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی کوردستان دوای رەچاوکردنی تانە یاساییەکان و سەلماندنی ھەوڵی ساختەکاری (تزویر) کارێکی باشە و ئێمە پێشوازی لێ دەکەین.