"شۆڕش ئیسماعیل"وەزیری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ فەرماندە و جێگرانی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبۆوە، رەوشی ئێستای ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و جموجۆڵەکانی ئەم دواییە تاوتوێکرا، فەرماندەی لیواکانیشی راسپارد، چاوکراوەتر و بەپلانی نوێی جەنگی، سەنگەرەکانی خۆیان قایم بکەن و لەمەترسی تیرۆریستان بیانپارێزن.
جەختی لەوەشکردەوە، رێگە نادەن خوێنی ئەو پێشمەرگانەی لەچەند رۆژی رابردوو گیانیان بەختکردووە بەفیرۆ بڕوات، دەبێت تۆڵەی خوێنی شەھیدانە بکرێتەوەو ناوەستن تا بەتەواوی داعش تێکدەشکێنن.