سەمیر ھەورامی: قسەکانی ھێڤیدار ئەحمەد دووبارە سەلماندی کە ئەو پەرلەمانتارێکی فاشیلە
کوردسات نیوز
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
سەمیر ھەورامی ھێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتارێکی فاشیل
وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ناوھێنانی تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم دەرخەری ئەوەیە کە پەرلەمانتارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بێئاگا و بێتوانایە.
سەمیر ھەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بارەی لێدوانێکی ھێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی کە باسی تیمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە، رایگەیاند، قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە دوورن لە ڕاستییەوە و بێئاگایی و بێتوانایی خۆی سەلماندوە.
سەمیر ھەورامی ئەوەشی راگەیاندوە، داتا و ئامارەکانیش سەلمێنەری ئەوەن کە ئەو پەرلەمانتارە ھیچ زانیارییەکی درووستی نییە و کەس لێدوانەکانی بەجددی وەرناگرێت چونکە زوو زوو پەنا دەباتە بەر موزایەدە و دووبارە سەلماندی کە ئەو پەرلەمانتارێکی فاشیلە .