پلانی مەشقی سەربازی بە ھێزەکانی پێشمەرگە لە ساڵی ٢٠٢٢ دانرا
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی لیوا عەبدوڵا کەریم بەڕێوەبەری مەشق لە وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەیەوەیەک بەڕێوەچوو، تیایدا گرنگی ئەنجام دانی مەشق و ڕاھێنان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە و پابەندبوونی لیوا و یەکە سەربازییەکان بە کات و خشتەی مەشق و ڕاھێنان و جێبەجێکردنی دسپلینە سەربازییەکان تاوتوێ کران.
دواتر نوێنەری لیواکان و بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە وەزاەرتی پێشمەرگە بۆچوونیان لە بارەی پلانی ساڵی داھاتووی مەشق خستەڕوو، ھاوکات ئامادەییان دەربڕی بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکانی مەشق لە ساڵی ٢٠٢٢دا.