عەقید بەرزان ڕەزا بەڕێوەبەری ھۆبەی پلە بەرزکردنەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بە فەرمانی وەزیری پێشمەرگە حەوت ھەزار و ٨٣٢ پلەدار و کارمەند پلەیان بەرزکرایەوە، ئەوانیش بەسەر دوو لیستدا دابەشکراون، لیستی یەکەم  ٧ ھەزار و ٧٧٧ پلەدار و پێشمەرگەیە و لیستی دووەمیش ٥٥ پلەدار و پێشمەرگەیە. 


وتیشی، لەئێستادا تەواوی ئەو کارمەند و پێشمەرگانە بەپێی خزمەتی سەربازی و بڕوانامەکانیان دابەشکراوە بەسەر ھەردوو لیستدا. 


ئاشکراشیکرد، ئامادەکارییەکانی خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانیش لە قۆناغی کۆتاییدا و بڕیارە بەم نزیکانە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بکرێت.