پێشمەرگە پەلامارێکی تری تیرۆریستانی داعشی تێکشکاند
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکردەوە، سەعات ١٠ و ١٨ خولەکی شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی ترسنۆکانەی خاڵێکی پاسەوانی ھێزەکانی پێشمەرگەیان لە سنووری فەوجی سێی لیوای ١٧ی پیادەیان لە سنوری قەزای کفری دا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھێزەکانی پێشمەرگە بە توندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان دایەوە و تیرۆریستانی داعشیان تێکشکاند و ئێستا رەوشی ناوچەکە لە ژێرکۆنتڕۆڵی ھێزەکانی پێشمەرگەیە.