ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، وەزارەتی ڕۆشنبیری پشتیوانی ھەموو داوایەکی مەدەنییانەی چین و توێژەکانی  کۆمەڵگەیە، بەڵام بە توندی ھەموو کارێکی تێکدەرانەش ئیدانە دەکات.


جەختی لەوەشکردووەتەوە، پەلاماردانی کتێبخانە، کارێکی دوور لە ڕەوشتی شارستانییە، ناکرێت بۆ بە دەستھێنانی خواست و داواکاری توێژێک، فەرمانگە و دامەزراوە و ئاڵا بکەونە بەر ھێرش و سوتاندن و وێرانکاریی.