ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخانکرد
کوردسات نیوز
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بابەتی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تاووتوێکراوە، بڕیاردراوە بە تەرخانکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ باشترکردنی ڕەوشی بەشە ناوخۆییەکان و ڕەوشی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان.
لە بارەی خۆپیشانی خوێندکارانیش ڕایگەیاند، خۆپیشاندان مافی ھەر تاکێکە، بەڵام سوکایەتیکردن جێگەی قبوڵکردن نییە.