لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی ئەو کەسە دەستگیرکرا کە لە خۆپیشاندەرێکیدا
کوردسات نیوز
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
قوباد تاڵەبانی ئاسایشی سلێمانی
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەکاتێکدا کە خوێندکاران لە ڕێی خۆپیشاندانێکی شارستانییەوە ناڕەزایەتییان دەبڕی و داواکاری خۆیان دەخستەڕوو، بەڵام لەڕێی چەند کەس و لایەنێکەوە بۆ مەرامی سیاسی ھەوڵدرا بە دروستکردنی گرژی و ئاژاوە و گۆڕینی ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان بەرەو تووندوتیژی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھەموو چین و توێژێک مافی خۆیەتی لە چوارچێوەی یاسا و لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی داوای مافی خۆیان بکەن یان ناڕەزایەتی دەربڕن، لە ھەمانکاتدا ئەرکی ھێزە ئەمنییەکانە رێگر بن و نەھێڵین یاسا پێشێل بکرێت و ئاسایش و ئارامی شار تێک بدرێت و ئەرک و بەرپرسیارێتیشیانە وەک ھێزی ئاسایش بەوپەڕی پیشەییانە و سەردەمییانە مامەڵە لەگەڵ سەرپێچیکاران بکەن. ئاشیکراشیکرد، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، ئاسایشی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە بەشێوەیەکی نەشیاو و نایاسایی ئازاری گەیاند بە خۆپیشاندەرێک.