بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە پرسی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و خەرجکردنی دەرماڵەکانیان لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ دەکرێت، ھەروەھا تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تایبەتە بە دەرئەنجامی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و رەوشی سیاسی عێراق و پێکھێنانی حکومەت، ھەروەھا رەوشی کۆچبەرانی کورد لە سنورەکانی بێلاڕوس و پۆڵەندا تاوتوێ دەکرێت.