لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند، ھێزە ئەمنیەکان رێنمایی پێویستکراون بە رێزەوە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەرە راستەقینەکاندا بکەن، بەڵام مامەڵەیەکی تر لەگەڵ کەسانی خزێنراو بۆ مەرامە گوماناوییەکان و ئەجێندا جیاجیا بکەن.
لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، تێکدانی ئارامی و جوڵەی ژیانی خەڵک بەھیچ جۆرێک رێگەپێدراو نییە و ھێڵی سورە، سەرپێچیکاران رووبەڕِووی توندترین سزای یاسایی دەبنەوە.