فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویکردەوە، حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا بە تەرخانکردنی زەوی بۆ ١١ ھەزار ١٤١ ھاووڵاتی لە میراتگرانی شەھیدان و ئەنفالکراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە ھەرێمی کوردستان، ئەوەش دوای وردبینیی تەواوی ناوەکان و دڵنیابوون لە بوونی مەرجەکانی تەرخانکردنی زەوی تیایاندا کە ئەمەش لە ڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆرەوە دەبێت کە بۆ ئەو مەبەستە پێکدەھێنرێت و نوێنەری ھەریەک لە وەزارەتەکانی کاروبای شەھیدان و ئەنفالکراوان و شارەوانی و گەشتوگوزاری تیا دەبێت.
 راشیگەیاندوە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وردبینیی دەکات بۆ لیستی ناوەکانی مامەڵەکانی تەرخانکردنی زەوی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان (کەلار و کفری) لەگەڵ دابینکردنی زەوی پێویست.