"ڕێواز فایەق" سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، داواکاری خوێندکاران ڕەوایە و داوای لە ھەردوو وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵا کرد ‏ھەماھەنگی بکەن بۆ ئەوەی داواکاری خوێندکاران بخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.‏


بڕیاریشدرا یاداشت بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بنێردرێت بۆ ئەوەی ھەردوو وەزیری ‏دارایی و خوێندنی باڵا بچنە پەرلەمان و تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران بکەن.‏